ڤاسیلی نێبینزیا: داوای چاره‌ی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
نوێنه‌ری ڕووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستی ده‌ره‌كی له عێراق كێشه بۆ ئه‌و وڵاته دروست ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ده‌بێت ڕێز له بڕیاری عێراقییه‌كان بگیرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 16ـی ئایاری 2024) ڤاسیلی نێبینزیا، نوێنه‌ری ڕووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وام داوای چاره‌كردنی كێشه‌كانی عێراقیان كردووه له‌ناویشیاندا كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان.
ڤاسیلی نێبینزیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، عێراق له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌دا هه‌ندێك پێشكه‌وتنی به خۆوه بینیوه، له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوودا.
نوێنه‌ری ڕووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێویستیشی زانی ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی عێراق نه‌مێنێت.
ناوبراو گوتیشی، ڕووسیا داوای به‌رده‌وامیی ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كات.