هوانگ جوون كووك: پشتیوانیی له ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانی یۆنامی له عێراق ده‌كه‌ین

K24 - هەولێر:
نوێنه‌ری كۆریای باشوور له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ندێك پێشكه‌وتنی سیاسی له عێراق هاتووه‌ته ئارا، به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگەكان و ده‌ستبه‌كاربوونی 13 ئه‌نجوومه‌ن و پارێزگار له كۆی 15 ئه‌نجوومه‌ن و دانانی پارێزگاری پارێزگاكەنی عێراق.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 16ـی ئایاری 2024) هوانگ جوون كووك، نوێنه‌ری كۆریای باشوور له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، پشتیوانیی له ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانی یۆنامی ده‌كه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ چاره‌ی كێشه‌كانی عێراق.
نوێنه‌ری كۆریای باشوور له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، له ڕووی سه‌ربازییه‌وه هاوكاریی عێراقیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی له‌و وڵاته به‌رپا بێت.