فه‌ره‌نسا.. وه‌زیری پێشووی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان به ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كرێت

K24- هەولێر:
داواکاری گشتی فەرەنسا وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تان تۆمه‌تبار ده‌كات؛ هاوكات وه‌زیره‌كه تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی (پێنجشه‌ممه 16ـی ئایاری 2014) داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی دایه پاڵ دامیان ئاباد، وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و ڕایگه‌یاند، ئافره‌تان سكاڵایان له دژ تۆمار كردووه.
دامیان ئابادی ته‌مه‌ن 44 ساڵ كه سه‌ر پارته‌كه‌ی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت له ڕاستییه‌وه دوورن.
داواكاری گشتی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئاباد به سێ دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تباره كه دووانیان له ساڵی 2010 و یه‌كێكیان له ساڵی 2011ـدا بووه.
ئاباد له ئایاری 2022ـدا وه‌ك وه‌زیری "پشتیوانی" ده‌ست به كار بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كانی له ماڵپه‌ڕی میدیاپارت بۆ لێكۆڵینه‌وه، له ته‌ممووزی هه‌مان ساڵدا له پۆسته‌ی دوور خرایه‌وه و په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسیش له حوزه‌یرانی 2023ـدا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگرت و بۆ ماوه‌یه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.