کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات هه‌ڵده‌دات

K24- هەولێر:
کۆریای باکوور لانی كه‌م مووشه‌كێكی بالیستی هه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ په‌یامێكی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كه داوای ئاماده‌كاریی مێژوویی سوپای وڵاته‌كه‌ی كردبوو.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) كۆریای باكوور لانی كه‌م مووشه‌كێكی بالیستی دیارینه‌كراوی هه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ په‌یامێكی كیم جۆن ئون، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كه داوای كردبوو "گۆڕانکاری مێژوویی" لە ئامادەکارییەکانی جەنگدا بكرێت.
له‌م باره‌وه سوپاسالاری هاوبەشی کۆریای باكوور ڕایگەیاند، مووشەکێکی بالیستی دیارینەکراویان بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات کە بە دەریای ژاپۆنیش ناسراوە، هەڵداوە.
ڕۆژی (هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024) کیم جۆن ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی چه‌ند مووشه‌كێكی خاوه‌ن توانای ئه‌تۆمی کرد و خەڵکی ئه‌و وڵاته‌ش به دیار مووشەکەکان شۆک بوون.
سوپای كۆریای باكوور له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی له جۆری كرووزی له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی وه‌ك هه‌نگاوێكی تاقیكاری هه‌ڵداوه.
بەرپرسان و شرۆڤەکاران پێیان وابوو، ئەگەری زۆرە حکوومەتی كۆریای باكوور بەردەوام بێت، به‌تایبه‌ت دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە لە پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی و پتەوکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ڕووسیا و وازهێنان لە ئامانجی دەیان ساڵەی یەکگرتنەوەی ئاشتییانە لەگەڵ کۆریای باشوور.