فه‌ره‌نسا.. پۆلیس كه‌سێك ده‌كوژێت كه هه‌وڵی داوه كه‌نیسه‌یه‌كی جووه‌كان بسووتێنێت

K24- هەولێر:
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاماژه به‌وه ده‌كات پۆلیسی ئه‌و وڵاته كه‌سێكیان كوشتووه كه هه‌وڵی داوه کەنیسەیەک لە شاری ڕوان لە باکووری فه‌ره‌نسا بسووتێنێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا له تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، پۆلیسی فه‌ره‌نسا كه‌سێكیان له شاری ڕوان كوشتووه كه ویستوویه‌تی ئاگر له كه‌نیسه‌یه‌كی جووه‌كان به‌ربدات.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه، چه‌قۆ و گۆچانێكی ئاسنی به ده‌سته‌وه بووه و له پۆلیسه‌كان نزیك بووه‌ته‌وه و هه‌وڵی داوه په‌لاماریان بدات، به‌ڵام ته‌قه‌یان لێ كردووه و له ئه‌نجامدا كوژراوه.
هاوكات پۆلیسی فه‌ره‌نسا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، دووكه‌ڵ له نزیك كه‌نیسه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه.
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی لە دەوروبەری ناوه‌ند و شوێنە ئایینییه‌كانی جووی بەهێزتر کردبوو، ئەمەش وەک پێشبینی بۆ کردەوە تیرۆریستییەکان.
حکومەتی فەرەنسا لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، هێرشەکانی دژە جووه‌کان لە فەرەنسا لە ماوەی چارەگی یەکەمی ئەم ساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی 300% زیادیان کردووە.