غه‌فوور ئه‌حمه‌د: مێرگه‌سۆر یه‌كه‌م قه‌زایه پڕۆژه‌ی ستراتیجیی ئاوی لێ جێبه‌جێ ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
قایمقامی مێرگه‌سۆر ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیجی له ده‌ڤه‌ری بارزان جێبه‌جێ كراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێن؛ ده‌شڵێت، قه‌یرانی دارایی ڕێگر بووه له خزمه‌تكردنی زیاتری ناوچه‌كه، به‌ڵام به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) غه‌فوور ئه‌حمه‌د، قایمقامی مێرگه‌سۆر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، چه‌ندان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌ڤه‌ری بارزان به‌تایبه‌ت له بواری ژێرخانی ئاو جێبه‌جێ كراوه.
غه‌فوور ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قه‌زای مێرگه‌سۆر یه‌كه‌م قه‌زای كوردستانه كه پڕۆژه‌ی ستراتیجیی ئاوی لێ جێبه‌جێ كراوه.
قایمقامی مێرگه‌سۆر باسی له‌وه‌ش كرد، پڕۆژه‌كه ئاو بۆ 92 گوندی سنووره‌كه دابین ده‌كات و پڕۆژه‌كه به گاز كار ده‌كات..
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕه‌زامه‌ندی داوه ئه‌م پڕۆژه‌یه بكرێته كاره‌با، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش گوژمه‌ی سێ ملیار و 700 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و له ئه‌م ساڵدا پڕۆژه‌كه ده‌بێته كاره‌با.
قایمقامی مێرگه‌سۆر هه‌روه‌ها گوتی، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه، 18 كاتژمێر ئاو به هاووڵاتییان ده‌درێت، چونكه به‌هۆی دابینكردنی كاره‌باوه توانای به‌رهه‌مهێنان و دابینكردنی ئاوی خاوێن زیاتر ده‌بێت.