حازم ئه‌عره‌جی: داوای بهجهژنكردنی 'ڕۆژی غه‌دیر' له قورئان و سوننه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه

K24- هەولێر:
وتارخوێنی نوێژی هەینی به كۆمه‌ڵ له به‌غدا داوا له نوێژخوێنانی به‌شداربووی نوێژه به كۆمه‌ڵه‌كه ده‌كات پشتگیری له داواكاریی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ژنی غه‌دیر بكرێته جه‌ژنێكی ئیسلامیی.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) حازم ئه‌عره‌جی، وتارخوێنی نوێژی هەینی به كۆمه‌ڵ لە ناوچەی شوعله له به‌غدا ڕایگه‌یاند، داواكاری ناساندنی ڕۆژی غه‌دیر به جه‌ژنێكی ئیسلامی له لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داواكارییه‌كی ڕه‌وایه و 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د سادق سه‌دره‌وه پێشنیاز كراوه.
حازم ئه‌عره‌جی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م داواكارییه داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری ئیسلامیی عێراقییه و لە قورئان و سوننەتەوە سەرچاوەی گرتووە.
ئه‌عره‌جی ئه‌م داواكارییه‌ی به داوكارییه‌كی باڵا ناو برد و داوای لە نوێژخوێنان کرد پشتیوانی لێ بكه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، محه‌ممه‌د سادق سه‌در 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داوای له پسپۆڕان كرد مۆنۆمێنتێك بۆ جه‌ژنی غه‌دیر دروست بكه‌ن.
ڕۆژی (سێشه‌ممه 14ـی ئایاری 2024) موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا داوای "نوێژی هەینیی یەکگرتوو"ـی کرد بۆ پشتیوانیی لە "جەژنی غەدیر" و بڕیاری گه‌لی عێراقی و زۆرینه‌ی میانڕه‌وی نیشتمانی به گشت پێكهاته‌كانییه‌وه.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، بڕیاریان داوه ڕۆژی هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024 بكرێته هه‌ینی یه‌كگرتوویی له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق بۆ سه‌رخستنی ئایین، مه‌زهه‌ب، بیروباوه‌ڕ و خۆشه‌ویستان و لایه‌نگرانی میانڕه‌وی هه‌ر دوو مه‌زهه‌بی شیعه و سوننه و چه‌وساوه‌كان.
پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده كراوه و تا ئێسته له په‌رله‌مانی عێراقه، كه تێیدا داوا كراوه ڕۆژی غه‌دیر بكرێته پشووی فه‌رمی له عێراق، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی مه‌زهه‌بییه‌وه تا ئێسته پڕۆژه‌یاساكه نه‌خراوه‌ته ناو به‌رنامه‌ی په‌رله‌مان.
لای شیعه‌كان جه‌ژنی غه‌دیر به واتای ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب وه‌ك جێنشینی (خه‌لیفه)ـی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌می مسوڵمانان دێت. ئه‌مه‌ش لای سوننه‌كان ڕه‌ت كراوه‌یه، چونكه پێیان وایه له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی ئه‌بوبه‌كری سدیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عوسمانی كوڕی عه‌ففان یه‌ك ناگرێته‌وه.

.jpeg)
