دلاوه‌ر ئه‌بابه‌كر: خولی ڕاهێنانی پیشه‌یی بۆ كه‌سانی بێكار و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه

K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پیشه‌یی له هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، خولی ڕاهێنانی پیشه‌یی بۆ 16 بوار ده‌كه‌نه‌وه و كه‌سانی بێكار و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌توانن سوود له‌و خولانه ببین، كه چه‌ندان بواری جیا جیا له خۆ ده‌گرێت؛ ده‌شڵێت، به‌شێك له‌و خولانه ده‌ستیان پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) دلاوه‌ر ئه‌بابه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پیشه‌یی له هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕاهێنانه‌كانی خولی پیشه‌یی سوودمه‌ند ده‌بن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بێكارن و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانه‌گه‌كانن. ڕوونیشی ده‌كاته‌وه خوله‌كان له 19ـی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بن.
دلاوه‌ر ئه‌بابه‌كر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مه‌رجی ئه‌وانه‌ی له خوله‌كان به‌شدار ده‌بن ده‌بێت ته‌مه‌نیان له نێوان 17 بۆ 40 ساڵ بێت و كه‌سانی بێكار بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پیشه‌یی له هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك جار خوله‌كان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان ده‌كرێته‌وه و ئه‌و ڕێكخراوانه‌یش به پێوه‌ری خۆیان ته‌مه‌ن داده‌نێن، بۆیه ناچار ده‌بن كار به پێوه‌ره‌كانی ئه‌وان بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌رفه‌ت بۆ به‌شداری هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز وه‌ك یه‌كه، به‌ڵام له چه‌ند خولی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئافره‌تان زیاتر بووه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هۆشیاری كۆمه‌ڵگه و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان بۆ كار كردن.