بەسرە.. هێرش کرایە سەر دوو بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیی

K24 – هەولێر:
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی گرووپی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه له به‌سره هێرشیان كرده سه‌ر دوو بەڕێوەبەرایەتی ئه‌منیی.
ئەمڕۆ هەینی (17ـی ئایاری 2024) سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند، دوای ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به چه‌ك، چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه به‌چه‌كی سووك و مامناوه‌ند هێرشان كرده سه‌ر هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانه‌كان و مادده‌ی هۆشبه‌ر له قه‌زای شه‌توڵعه‌ره‌ب له رۆژهه‌ڵاتی به‌سره.
حه‌یده‌ر ته‌عمه، قایمقامی قه‌زای شه‌تولعه‌ره‌بیش جه‌ختی كرده‌وه، هێزێكی ئه‌منیی زۆر له‌و قه‌زایه بڵاوه‌ی پێكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌م دواییانه گفتوگۆكانی شه‌قامی سیاسی عێراقی له‌باره‌ی ره‌وتی سه‌در بۆ پرۆسه‌ی سیاسی چڕبوونه‌ته‌وه.