بەشە سووتاوەکەی بازاڕی قەیسەری مێژوویەکی دێرینی هەیە
K24 – هەولێر:
ژمارەیەک لە دووکانەکانی قەیسەری 150 ساڵ لەمەوبەر دروستکراون، کاسبکارانی قەیسەری چاوەڕێی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکەن، دووکاندارێک: سووتانی دوکانە مێژووییەکان نیگەرانی کردم.
به‌شێك له شوێنه سووتاوه‌كانی ناو بازاڕی قه‌یسه‌ری، مێژووێكی كۆن و دێرینیان هه‌یه و به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایان و كاسبكارانی بەشێک لە دوکانەکانی ئەو بازاڕه تەمەنیان له 150 ساڵ زیاترە.
كاسبكارانی دوكانه‌كانی بازاڕی قەیسەری چاوه‌ڕوانی دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌م به‌شه‌ش كه مێژووێكی كۆنی هه‌یه پێویستی به نۆژهنكردنهوهیهكی زانستیانه‌ی بواری شوێنه‌واری هه‌یه. كاسبكارێک چیرۆکی ژيانى خۆى، باوك و باپیرانی له بازاڕه‌كه ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: به سووتانی دوكانه مێژوییه‌كان ئەو بازاڕە زۆر دڵگران بوون.