دوایین زانیارییه‌كان له باره‌ی ته‌ندروستیی سه‌رۆكوه‌زیرانی سلۆڤاكیا ئاشكرا ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی سلۆڤاكیا ئاماژه به دوایین زانیارییه‌كان له باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌كات و ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی جێگیره، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیی له‌سه‌ره.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی ئایاری 2024) سۆزانا دۆلینكۆڤا، وه‌زیری ته‌ندروستی سلۆڤاكیا ڕایگه‌یاند، باری ته‌ندروستی ڕۆبێرت فیتسۆو، سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیا جێگیره، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیی له‌سه‌ر ماوه.
سۆزانا دۆلینكۆڤا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فیتسۆو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی قورسی بۆ كراوه، كه ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاندووه و به‌هۆیه‌وه توانراوه ده‌ستنیشانی ئه‌رێنی بۆ باری ته‌ندروستی بكرێت.
ڕۆژی 15ـی ئایاری 2024، لە شارۆچكەی هاندلۆڤا لە 150 كیلۆمەتری باكووری ڕۆژهەڵاتی پایتەختی سلۆڤاكیا، كەسێك تەقە لە سەرۆكوەزیران ڕۆبێرت فیتسۆو كرد و برینداری كرد.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سلۆڤاكیا ڕایگەیاند، ڕووداوەكە لە بۆنەیەكدا بووە لە بەردەم خانەیەكی كەلتووری، فیتسۆ هاتووە سەردانی خانە كەلتوورییەكه‌ی كردووە.
پۆلیس تەقەكەرەكەی دەستگیر كردووە و لێكۆڵینەوە دەست پێ كردووە و ئه‌مڕۆش شه‌ممه یه‌كه‌م دانیشتنی دادگه‌یی ته‌قه‌كه‌ره‌كه كراوه.
ڕۆبێرت فیتسۆو تەمەن 50 ساڵ، لە 25ـی ئۆكتۆبەری 2023ـوه پۆستی سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیای وەرگرتووە.
پێشتریش لە 2006 تا 2010 و 2012 تا 2018 پۆستی سەرۆكوەزیرانی هەبووە. تێكڕا زیاتر لە 10 ساڵ لە پۆستی سەرۆكوەزیران خزمەتی كردووە. لە ساڵی 1999ـوه پارتی سۆشیاڵ دیموكراتی دامەزراندووە و تا ئێستا سەرۆكی پارتەكەیه.