جه‌مال حه‌سه‌ن: گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه خنكاوه‌كه‌ی ڕووباری دیجله له زاخۆ به‌رده‌وامه

K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی زاخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوو كه‌س لە گوندی "گویزگیران" لەنێو ڕووباری دیجلە خنکاون و ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزیوه‌ته‌وه و به دوای ئهویدیكهیشدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی ئایاری 2024) جه‌مال حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی زاخۆ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، نزیك كاتژمێر 10:30ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵیان پی دراوه كه کوڕ و کچێک لە گوندی "گویزگیران" لەنێو ڕووباری دیجلە خنکاون و دوای كه‌مێكیش تیمه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و شوێنه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی لێ ڕووداوه 40كم له زاخۆوه دووره. ڕوونیشی كرده‌وه دوای دوو كاتژمێر نیو له گه‌ڕانی به‌رده‌وام، ته‌رمی كچه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیی زاخۆ كراوه.
جه‌مال حه‌سه‌ن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، تیمه‌كانیان له گه‌ڕان به دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كوڕه‌كه به‌رده‌وامن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی ئایاری 2024) بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی زاخۆ بڵاوی کرده‌وە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 18-05-2024، کوڕ و کچێک لە گوندی "گویزگیران" لەنێو ڕووباری دیجلە خنکاون.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کچەکە ناوی "جوان حوسێن شەریف"ـە و تەمەنی 18 ساڵە. کوڕەکەش ناوی "ئیلیاس یوسف"ـە و یەک ساڵان بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو دوو کوڕ و کچە ئامۆزای یەکدین؛ سەرەتا منداڵەکە کەوتووەتەوە نێو ڕووبارەوە، کچەکەش هەوڵی داوە ڕزگاری بکات، بەڵام دواتر هەردووکیان خنکاون.