ڕه‌حیم عهببوودی: به‌پشووكردنی 'ڕۆژی غه‌دیر' ئامانجی سیاسیی له پشته

K24- هەولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی ڕه‌وتی حیكمه ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزی عێراقییه‌كان له‌وه‌دایه نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و تایه‌فه‌ی جیاوازن؛ ده‌شڵێت بهفهرمیكردن و به‌پشووكردنی "ڕۆژی غه‌دیر" هه‌وڵی لایه‌نێكی سیاسییه و ڕه‌نگه ئامانجی سیاسیی له پشته‌وه بێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی ئایاری 2024) ڕه‌حیم عهببوودی، سه‌ركرده له ڕه‌وتی حیكمه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان دژی ئه‌وه‌ن ده‌نگ به پڕۆژه‌یاسای به‌پشووكردنی "ڕۆژی غه‌دیر" بده‌ن.
ڕه‌حیم عهببوودی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆژه‌یاسای به‌پشووكردنی "ڕۆژی غه‌دیر" داواكاریی لایه‌نێكی سیاسییه و پێشتریش له ساڵی 2012ـدا داواكارییه‌كی له‌م شێوه‌ی هه‌بووه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕه‌وتی حیكمه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئه‌م جۆره هه‌وڵانه جۆرێكه له كارتی سیاسیی لایه‌نێكی سیاسیی و ئامانجی دیكه‌ی له پشته.
ناوبراو گوتیشی، هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌كی له‌م شێوه‌یه، پێویستی به كۆده‌نگی په‌رله‌مان هه‌یه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕازی بن.
ڕۆژی (هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) حازم ئه‌عره‌جی، وتارخوێنی نوێژی هەینی به كۆمه‌ڵ لە ناوچەی شوعله له به‌غدا ڕایگه‌یاند، داواكاری ناساندنی ڕۆژی غه‌دیر به جه‌ژنێكی ئیسلامی له لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داواكارییه‌كی ڕه‌وایه و 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د سادق سه‌دره‌وه پێشنیاز كراوه.
حازم ئه‌عره‌جی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م داواكارییه داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری ئیسلامیی عێراقییه و لە قورئان و سوننەتەوە سەرچاوەی گرتووە.
ئه‌عره‌جی ئه‌م داواكارییه‌ی به داوكارییه‌كی باڵا ناو برد و داوای لە نوێژخوێنان کرد پشتیوانی لێ بكه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، محه‌ممه‌د سادق سه‌در 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داوای له پسپۆڕان كرد مۆنۆمێنتێك بۆ جه‌ژنی غه‌دیر دروست بكه‌ن.
ڕۆژی (سێشه‌ممه 14ـی ئایاری 2024) موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا داوای "نوێژی هەینیی یەکگرتوو"ـی کرد بۆ پشتیوانیی لە "جەژنی غەدیر" و بڕیاری گه‌لی عێراقی و زۆرینه‌ی میانڕه‌وی نیشتمانی به گشت پێكهاته‌كانییه‌وه.
پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده كراوه و تا ئێسته له په‌رله‌مانی عێراقه، كه تێیدا داوا كراوه ڕۆژی غه‌دیر بكرێته پشووی فه‌رمی له عێراق، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی مه‌زهه‌بییه‌وه تا ئێسته پڕۆژه‌یاساكه نه‌خراوه‌ته ناو به‌رنامه‌ی په‌رله‌مان.
لای شیعه‌كان جه‌ژنی غه‌دیر به واتای ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب وه‌ك جێنشینی (خه‌لیفه)ـی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌می مسوڵمانان دێت. ئه‌مه‌ش لای سوننه‌كان ڕه‌ت كراوه‌یه، چونكه پێیان وایه له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی ئه‌بوبه‌كری سدیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عوسمانی كوڕی عه‌ففان یه‌ك ناگرێته‌وه.