پاركێكی نوێ له هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 82 دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت

K24- هەولێر:
پاركێكی نوێ له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زیاتر له هه‌شتا دۆنم زه‌وی له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت، كه تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، پاركێكی نوێ له هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 82 دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پاركه‌كه ده‌كه‌وێته یه‌كتربڕی شه‌قامی هه‌ولێر – مووسڵ و شه‌قامی خێرای 120 مه‌تری.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م پاركه به گوژمه‌ی سێ ملیار و 422 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار زانیاریی زیاتری داوه و ده‌ڵێت، پاركی ناوبراو 45 هه‌زار دار، 20 هه‌زار گوڵی جۆراوجۆر و 23 هه‌زار مه‌تری چیمه‌نی هه‌میشه‌سه‌وزی لێ ده‌چێندرێت.
ڕۆژی(سێشەممە 14ـی ئایاری 2024)، لە ڕێوڕەسمێکدا، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پارکێک لەسەر ڕووبەڕی 23 مەتر دووجا لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پارکەکە، ساسان عەونی، لە گوتەیەکدا، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کرد لە بایەخدان بە سەوزایی و ژینگە لە هەرێمی کوردستان، هاوکات سوپاسی ئەندازیار و فەرمانبەرانی کرد لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە بۆ جوانی و ژینگە و پاک‌وخاوێنی هەولێر، هیوای خواست هاووڵاتیان بەشدار بن لە پاکڕاگرتنی پارکەکە.
ساسان عەونی گوتیشی: دوای دوو ڕۆژی دیکە بەردی بناغەی پارکی ڕەشکین لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لە یەکتر بڕی شەقامی مووسڵ، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت دادەنرێت.