سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان24 دوو نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كرا

K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێرێكی كوردستان24 دوای زیاتر له ساڵێك و نیو له برینداربوونی، دوو نه‌شته‌رگه‌ریی دیكه‌ی بۆ ده‌كرێت كه تایبه‌ته بە دووباره چاندنه‌وه‌ی ده‌مار و بابه‌تی دیكه‌ی پزیشكی.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی ئایاری 2024) سۆران کامەران، په‌یامنێری كوردستان24 دوای تێپه‌ڕینی ساڵێك و هه‌شت مانگ به‌سه‌ر برینداربوونی له كاتی ئه‌ركی ڕۆژنامه‌نووسیدا، دوو نه‌شته‌رگه‌ریی دیكه‌ی بۆ كرا.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی سۆران كامه‌ران تایبه‌ت بوون به دووباره چاندنه‌وه‌ی ده‌مار و ده‌رهێنانی پلاتین له‌و شوێنانه‌ی جه‌سته‌ی كه له لایه‌ن پزیشكانه‌وه بۆی دانرابوون.
ڕۆژی (28ـی ئەیلوولی 2022) سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 له كاتی ئه‌ركی ڕۆژنامه‌نووسیدا له سنووری شارۆچكه‌ی پردێ بریندار بوو و لە لایەن دوو پێشمەرگەوە بە برینداری ڕزگار کرا و دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانە.
ڕۆژی (28ـی ئەیلوولی 2023)، کوردستان24 لە یادی برینداربوونی سۆران کامەراندا پێشانگەیەکی کردەوە و تێیدا ئەحمەد زاوێتەیی، بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەکە وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "خەمی ئێمە گەیاندنی پەیامی ڕاستییە لەسەر شاشەی کەناڵی کوردستان24".
سەبارەت بە گرفت و ئاڵۆزییەکانی بەردەم ڕۆژنامەنووسان، ئەحمەد زاوێتەیی گوتی: "هەر کەس بیەوێت ڕاستی ڕووداوەکان بگەیەنێتە بینەران، بە دڵنیاییەوە تووشی ناخۆشی دەبێت، دڵ و هەستی ئێمە لەگەڵ هەر رۆژنامەنووسێکدایە کە لە رێگای گەیاندنی ڕاستیدا بێت و، لە خودا نزا دەکەین بیانپارێزێت".
