لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 11 سەربازی سوپای تورکیا بریندار بوون

لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی لە یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای وان لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا، 11 ئەفسەر و سەربازی تورکیا بریندار بوون، برینی شەشیان سەختە.
لای خۆیانەوە، دەسەڵاتدارانی تەناهیی تورکیا، دەستیان بە لێکۆڵینەوەی هۆی ڕووداوەکە کردووە بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە، ئایا بەهۆی هێرشی پارتی کرێکاران بووە یاخود ڕووداوێک.
ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تووشی ڕووداوەکە بووە، دەوریەی گوندی یەسیل بولاک، سەر بە ناوچەی باشکال، کە دەکەوێتە سەر سنووری ئێران لە شاری وان لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا، هەبووە.
هەروەها دەسەڵاتدارانی تەناهیی تورکیا ئەوەشیان خستە ڕوو، شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لە دەست داوە، بۆیە وەرگەڕاوە.
سەربازە بریندارەکان بە ئەمبولانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حکوومەتی باشکل و ئەو 6 سەربازەی برینەکانیان سەختە بۆ نەخۆشخانەی مەشق و توێژینەوەی ناوچەیی وان گواستراونەتەوە.
هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە دۆڵێکی باشووری ڕۆژئاوای تورکیا، 25 کەس برینداربوون کە 22 یان خوێندکار بوون. پاسەکە کە خوێندکارانی ئامادەیی لە ناوچەی ئۆرتاگای هەڵگرتبوو، ئەویش دوای ئەوەی شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لە کەشێکی باراناویدا لەدەست دا، وەرگەڕا.