سوودانی: ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام دەبین، هاوکات دەڵێت: ده‌بێت هه‌رێم داهاته نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ بكات، به‌ڵام نه‌كراوه‌ته مه‌رج بۆ ئه‌وه‌ی كه تا هه‌رێم داهاته نانه‌وتییه‌كان راده‌ست نه‌كات ئێمه‌ش مووچه نەنێرین.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمیانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دادگای فیدراڵی روونكردنه‌وه‌ی داوه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاندووه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی پێویستی به‌كاته، بۆیه ئێمه‌ش بڕیارمان داوه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بین".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسی لەوە کرد، "بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە پێویستی بە ماوەیەکی درێژ هەیە، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆمان ده‌نێردرێت و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدراڵه‌وه وردبینیی بۆ ده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین كه ده‌بێت هه‌رێم داهاته نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ بكات، به‌ڵام نه‌كراوه‌ته مه‌رج بۆ ئه‌وه‌ی كه تا هه‌رێم داهاته نانه‌وتییه‌كان راده‌ست نه‌كات ئێمه‌ش مووچه نەنێرین.
سوودانی جەختی لەوەش کردەوە، "ئێمه هه‌ر پابه‌ندین به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان، تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی داهاته نانه‌وتییه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".