عه‌باس غه‌دیر: ئێران له دوای ساڵی 2003ـوه به‌ر له هه‌موو وڵاتێك پشتیوانیی له عێراق كردووه

K24 – هەولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی ڕه‌وتی حیكمه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران له دوای ساڵی 2003ـوه به‌ر له هه‌موو وڵاتێك پشتیوانی عێراق بووه و له هه‌موو هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا هاوكاریی بووه و ته‌نانه‌ت هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانیشی كردووه.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 20ـی ئایاری 2024) عه‌باس غه‌دیر، سه‌ركرده له ڕه‌وتی حیكمه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، گیانسپاردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ئێران زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێران و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه، چونكه به‌تایبه‌ت ئێران و عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان هه‌یه.
عه‌باس غه‌دیر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرنگیپێدان به ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گرنگی ئێران و پێگه‌كه‌ی.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕه‌وتی حیكمه باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران بۆ عێراق گرنگه، چونكه دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو یه‌كه‌م وڵات بوو پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی عێراق ڕاگه‌یاند.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانن.