ڕه‌زا غورابی: ئێران وڵاتێكی دامه‌زراوه‌ییه و به‌رامبه‌ر به هه‌ر ڕووداوێك ڕێكاری پێویستی هه‌یه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆككۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئێران له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه و تێكشكانی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان، گیانیان سپارد؛ هاوكات شرۆڤه‌كارێكی سیاسی كه شاره‌زای سیسته‌می ئێرانه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران وڵاتێكی دامه‌زراوه‌ییه و به‌رامبه‌ر به هه‌ر ڕووداوێك ڕێكاری پێویستی هه‌یه.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 20ـی ئایاری 2024) ڕه‌زا غورابی، شرۆڤه‌كاری سیاسی و شاره‌زای سیسته‌می ئێران له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ كه له لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، به‌هۆی گیانسپاردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ئێران و هاوڕێكانی، خه‌م و ماته‌مێكی گه‌وره و قووڵ له‌ناو ده‌سه‌ڵاتداران، ناوه‌نده جیاجیاكان، مێدیا و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانیی دروست بووه.
ڕه‌زا غورابی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێران وڵاتێكی دامه‌زراوه‌یییه، به شێوه‌یه‌ك ده‌ستووری ئه‌و وڵاته پێشبینی پێویستی بۆ هاتن و دروستبوونی دۆخێكی له‌م شێوه‌یه كردووه و چاره‌سه‌ر و ڕێكاری وردی بۆ دیاری كردووه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ئێران ڕووبه‌ڕووی ڕووداوێكی له‌م شێوه‌یه ببێته‌وه، به‌ڵكوو له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی‌دا محه‌ممه‌د عه‌لی ڕه‌جائی، سه‌رۆككۆمار و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵا تیرۆر كران.
ڕه‌زا غورابی گوتیشی، ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه، بۆیه ئه‌م ڕووداوانه نابنه هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و دروستبوونی بۆشایی له دامه‌زراوه‌كاندا.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانن.