غازی فه‌یسه‌ڵ: هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ڕه‌ئیسی هی سه‌رده‌می شا بوو

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عێراقیی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێلیكۆپته‌ره تێكشاكاوهكهی سه‌رۆككۆماری ئێران مۆدێلی كۆن و هی سه‌رده‌می شا بووه.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 20ـی ئایاری 2024) غازی فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عێراقیی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی كۆچكردووی ئێران له‌و ڕووداوانه‌یه كه به ته‌مومژاوی ده‌مێننه‌وه.
غازی فه‌یسه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێران، زانیاریی ڕوون و وردیان له باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه نه‌خستووه‌ته ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عێراقیی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی گوتیشی، گیانسپاردنی ڕه‌ئیسی كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت، چونكه ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌كه و ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو.
غازی فه‌یسه‌ڵ گوتیشی، ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران، ڕووداوێكی ئاسایی نه‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری عێراقیی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، هێلیكۆپته‌ره تێكشاكاوهكهی سه‌رۆككۆماری ئێران مۆدێلی كۆن و هی سه‌رده‌می شا بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران له‌وه‌ته‌ی شۆرشی ئیسلامییه‌وه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزا دراوه و ده‌ستی به هێلیكۆپته‌ری مۆدێل نوێ نه‌گه‌یشتووه.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانن.