به‌ر له به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ڕه‌ئیسیی و هاوڕێیانی، زنجیره‌یه‌ك ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت

K24 – هەولێر:
به‌رپرسانی ئێران ئاماژه به واده‌ی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی سه‌رۆكی كۆچكردووی وڵاته‌كه‌یان و هاوڕێیانی ده‌كه‌ن كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه و تێكشكانی هێلیكۆپتهرهكهیانهوه گیانیان سپارد.
بڕیار وایه سبه‌ی سێشەممە 21ـی ئایاری 2024، تەرمی هه‌ر یه‌ك ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ئێران و هاوڕێیانی بۆ شاری قوم بگوازرێنەوە و له‌وێیشدا ڕێوڕەسمێک بەڕێوە بچێت، به‌ر له‌وه‌ش ڕێوڕەسمێكی تایبەت لە شاری تەورێز دەست پێ دەکات.
پاشان شه‌وی سێشەممە لەسەر چوارشەممە بۆ تاران دەگوازرێنەوە و ڕێوڕەسمێک لە موسەللای تاران بەڕێوە دەچێت. ڕۆژی چوارشەممەیش هەر لە تاران ڕێوڕەسمێک بەڕێوە دەچێت و دواتر بۆ شاری بۆجنوورد لە پارێزگای خۆراسانی باشوور دەگوازرێنەوە.
بڕیاریش وایه بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 23ـی ئایار، لە شاری مەشهەد و لە تەنیشت مەزارگەی ئیمام ڕەزا بە خاک بسپێردرێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی ئایاری 2024) موحسین مه‌نسووری، جێگری سه‌رۆكی كاروباری جێیه‌جێكردن به ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی ڕاگه‌یاندبوو، به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 22ـی ئایار ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی كۆچكردووی ئێران و هاوڕێیانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
موحسین مه‌نسووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، ته‌رمی سه‌رۆكی كۆچكردووی ئێران و هاوڕێكانی له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له شاری تارانی پایته‌خت به خاك ده‌سپێردرێن.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانن.