شرۆڤەکارێکی باڵا: نزیکەی 60 هەزار پەیوەندی بە سەنتەری "هەژماری من"ەوە کراوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی بەشداربووانی پڕۆژەی "هەژماری من" پەیوەندییەکانیش زۆرتر دەبن، سەنتەری پەیوەندییەکانی "هەژماری من" ئاسانکارییەکی بەرچاوی بۆ پرسیارەکانی هاووڵاتییان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی ئایاری 2024، ئارام برادۆستی، یەکێکە لە کارمەندانی سەنتەری "هەژماری من"، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، حاڵەت هەیە، هاووڵاتیی پرسیار دەکات دەڵێت، "من دوو مانگە ناوم نووسیووە یاخود سێ مانگە ناوم نووسیووە، بۆ تا ئێستە کارتەکەم ئامادەنەکراوە یان بۆ کارتم وەرگرتووەتەوە و بەڵام تاکو ئێستە کۆدەکەم بۆ نەهاتووەتەوە کە کۆدی چواریە.

ئەو کارمەندە گوتیشی: "ئاسانکارییەکی تەواویان بۆکراوە، کە نامەیان بۆ دێتەوە بۆ وەرگرتنی مووچە، پێیان ڕا دەگەیەندرێت، مووچەکەتان گوازراوەتەوە سەر حسابەکەتان، هەر لەناو ئەو نامەیەشدا لینکێک هەیە، لینکی نزیکترین "ATM" یە.

سەنتەری پەیوەندییەکان بەشێکە لە پرۆژەی هەژماری من، پەیوەندیکردن بە ڕێگەی ژمارە 1991 دەبێت و بەخۆڕایییە. وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکانیش لە کاتژمێر 08:00 بەیانی بۆ 09:00ـی شەو دەبێت و هەموو ڕۆژێک بە ڕۆژانی هەینیشەوە هەیە.

فەرمانبەران دەتوانن لە هەموو هێڵەکان پەیوەندی بکەن تا ئێستە نزیکەی 60 هەزار پەیوەندی بە سەنتەرەکەوە کراوە. زۆربەی پەیوەندییەکان فەرمانبەرانی سلێمانی و دهۆکن، چۆن فۆرمی بەشداریکردن پڕبکەنەوە و کەی کارتەکەی هەژماری من وەربگرنەوە زۆرترین پرسیارەکانە.

ئەم سەنتەرە ڕۆڵی هەیە لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دێتە بەردەم بەشداربووانی هەژماری من.

سیڤان بەرزنجی، شرۆڤەکاری باڵا لە پڕۆژەی هەژماری من، گوتی: "دەتوانم پێت بڵێم نزیک بووینەتەوە لە 60 هەزار پەیوەندی تەلەفۆنی کە تاوەکو ئێستە لەلایەن فەرمانبەران لە سەر پرۆژەی هەژماری من پرسیارمان لێدەکرێت پرسیارەکانیش جیاوازن".

دەشڵێت: "لە سەرەتادا لە پارێزگای هەولێر بوو، چونکە یەکەمجار لە هەولێر دەستمان پێکرد، بەڵام لەدوای دەستپێکردنمان لە پارێزگای دهۆک و سلێمانی، بێگومان پەیوەندییەکان لە هەردوو پارێزگاکەوە زیاتر بوو".

سەنتەری پەیوەندییەکانی هەژماری من ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانبە هەردوو پارێزگاکەوە زیاتر بووە.

سەنتەری پەیوەندییەکانی هەژماری من، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانبەران، ئەگەر هەر پرسیارێک چارەسەرەکەی لە سەنتەرەکە هەبێت، ڕاستەوخۆ بۆ فەرمانبەرانی جێبەجێ دەکرێت. بەپێی ئەو پرسیارانەی کە لە پەیوەندییەکانی سەنتەر دەکرێت، زۆربەی فەرمانبەرانی سلێمانی و دهۆکن،  بەپەرۆشن بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من.