سەرۆکایەتی سووریا: ئەسما ئەسەد تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە

بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسەد
بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسەد

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا، ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار ئەسەد تووشی نەخۆشی شێرپەنج بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی سووریا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەسما ئەسەد، هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە.

ئەسما ئەسەد پینج ساڵ لەمەوبەر تووشی شێرپەنجەی مەمک بوو، بەڵام بەتەواوی لەو نەخۆشیە چاک بووەوە، کە لە مانگی ئابی 2019، لە هەڤپەیڤینیکی کەناڵێکی سووریا ڕایگەیاند، دوای دەستنیشانکردن و تووشبونی بە شێرپەنجەی مەمک، لە نەخۆشیەکەی چاک بووەتەوە. گوتیشی: سوپاس بۆ خوا بەتەواوی سەرکەوتم بەسەر شێرپەنجەدا.

لە ساڵی 2018 سەرۆکایەتی سووریا ڕایگەیاند، ئەسما ئەسەد، چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە وەردەگرێت کە دوای پشکنیینەکان دەرکەوتووە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە.

ئەسما فەواز ئەسخەر، لە ساڵی 1975 لە لەندەن لەدایک بووە، لە ساڵی 2000 هاوسەرگیری لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی کۆماری سووریا کردووە.

Fly Erbil Advertisment