تابلۆی ڕێنمایی به زمانی كوردی له سعوودیه ده‌كه‌وێته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه

به مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕی سعوودیه تابلۆی ڕێنمایی به زمانی كوردی زیاد ده‌كرێت و ده‌خرێته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، به هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای به‌شداریكردنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان "شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی" له كۆنفرانسی جه‌دده بۆ خزمه‌تگوزاری حه‌ج و عومڕه، پێشنیازی زیادكردنی زمانی كوردی له شوێنه فه‌رمییه‌كان بۆ وه‌زیری حه‌ج و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه كرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا به مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازانه وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی سعوودیه داوای كردووه كه به زووترین كات تابلۆكانی ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ به زمانی كوردی بۆیان ره‌وانه بكرێت و بۆ پێشوازیكردن لە حاجیان دابنرێت، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له مێژوودا زمانی كوردی له سعوودیه له شوێنه فه‌رمییه‌كان دابنرێت هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی دیكه‌ی جیهانی.
لە بەیاننەمەکدا ئەوەش هاتووە، ئه‌مه یه‌كه‌م قوناغی به‌فه‌رمی كردنی زمانی كوردییه له عه‌ره‌بستانی سعوودیه، هەروەها له داهاتوودا هەوڵەکان چڕتر دەکرێتەوە کە چه‌ندین رێنمایی لە ماڵپه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه كه تایبه‌تە به بواری حه‌ج و عومڕه بۆ زیادكردنی زمانی كوردی دەکرێتەوە.
له ئێستادا وه‌زاره‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودیه به 16 زمانی جیاجیا رێنمایی بڵاوده‌كاته‌وه و به دانانی زمانی كوردیش ده‌بێته حه‌ڤده‌هه‌مین زمان كه له سعوودیه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاری له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مەش به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كات كه رێنماییه‌كان و نامیلكه و تابلۆكان زمانی كوردی‌یان بۆ زیاد بكرێت .