فراكسیۆنی پارتی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی په‌لكانه بۆ خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كانی ده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵیت: داوای گەڕانەوەی زەوییەکانی پەلکانە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەکەینەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (21ـی ئایاری 2024) حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسینی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، گوتی: ئەمڕۆ لێژنەیەک لە بەغداوە بە فەرمانی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەی جووتیارانی کورد لە پەلکانە سەردانی شاری کەرکووکیان کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، لێژنه‌كه گوێیان لە جووتیارانی كورد و عه‌ره‌ب گرت، ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنی پاری ژماره‌یك به‌ڵگه و دۆكیومێنتیان راده‌ستی لێژنه‌كه كردووه، كه خاوه‌ندارێتی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان بۆ خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كان دەسەلمێنن.
گوندی پەڵکانە، دەکەوێتە باکووری شارەدێی شوانی پارێزگای کەرکووک، یەکێک لەو 40 گوندەی شاردەێی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دووبز کە هەموو دانیشتووانەکەی کوردنشینن و لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراقدا، دانیشتووانەکەی ڕاگوێزران و زەوییەکانیان درایە عەرەبەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق. ئەم دۆخەش تاوەکو پرۆسەی ئازادیی عێراق لە ساڵی 2003 بەردەوام بوو.
پەڵکانە تاکە گوندی کوردنشینانی شارەدێی سەرگەڕان نییە ڕووبەڕووی کێشە بووتەوە، بەڵکو هەریەکە لە گوندەکانی "گابەڵەکە، شەناغە، خەرابە و سەربەشاخ"ـیش لەلایەن عەرەبی هاوردە و سوپای عێراقەوە، بەردەوام ڕێگریی لە جووتیاران دەکرێت لەوەی زەوییەکانیان دابچێنن. لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە، بەردەوام هەر پێنج گوندەکە لەژێر پیلانگێڕیی بەردەوامی پرۆسەی تەعریبکردن و فشاری هێزە ئەمنییەکانی عێراقن.