سامان سۆرانی: ڕه‌ئیسی هەوڵی دەدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان بباته قۆناغێكی باشتر

K24 – هەولێر:
شاره‌زایه‌كی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی كۆچكردووی ئێران هەوڵی دەدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بباته قۆناغێكی باشتر؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش بڕیار وابوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی ئایاری 2024) سامان سۆرانی، شاره‌زای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، گیانسپاردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ئێران به پێی سیسته‌می سیاسیی ناوخۆی ئه‌و وڵاته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بارودۆخی وڵات نابێت.
سامان سۆرانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆماری ئیسلامیی ئێران ماوه‌ی 45 ساڵه سیسته‌مێكی تۆكمه‌ی پێك هێناوه و دامه‌زراوه‌كانی به پێی ئه‌و سیسته‌مه‌وه به شێوه‌یه‌كی كارا كار ده‌كه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئێرانییه‌كان ئه‌زموونیان هه‌ر له دوای شۆڕشیی ئیسلامییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ڕووداوانه هه‌یه و ده‌ستوور هه‌موو شتێكی بۆ چاره كردوون.
سامان سۆرانی گوتیشی، ئاسان نییه ڕیفۆرمخوازه‌كان له‌م دۆخه‌دا بێنه‌وه گۆڕه‌پانی سیاسیی ئێران، به‌ڵكوو كۆنسێرڤاتۆره‌كان باڵاده‌ست ده‌بنه‌وه، چونكه دامه‌زراوه باڵاكانیان به ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆككۆمار ده‌بێت له ماڵی ڕێبه‌ره‌وه نزیك بێت، به هه‌مان شێوه له سوپای پاسداران و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان نزیك بێت.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسی، سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.