مونا قه‌هوه‌چی: گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسیی پێكهاته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هێزێكی سیاسییه

K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازیی توركمان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر سكاڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌بایه، دادگه‌ی فیدراڵیی عێراق به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان ده‌ستكراوه نه‌ده‌بوو.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی ئایاری 2024) مونا قه‌هوه‌چی، جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازیی توركمان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسیی كۆتاكان گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی پێكهاته‌كانی كوردستانه و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ پێكهاته‌كان، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكرێت.
مونا قه‌هوه‌چی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سنوورداكردنی ڕێژه و ژماره‌ی پێكهاته‌كان، هه‌نگاوێكه بۆ لێدان له ناسنامه‌یان و مه‌ترسیی ده‌خاته سه‌ر چاره‌نووسیان.
جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازیی توركمان گوتیشی، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌ی فیدراڵی مایەی سەرسوڕمان و حەپەسان بوو! له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و پێنج كورسییه‌ی به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كۆمسیۆنیش نازانێت چۆن به‌سه‌ر پێكهاته‌كاندا دابه‌شیان بكات.
مونا قه‌هوه‌چی باسی له‌وه‌ش كرد، به ڕێژه‌ی 95%، توركمان له هه‌ولێرن و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له سلێمانی هه‌ن، كه ناگاته ئه‌وه‌ی كورسییه‌ك به ده‌ست بهێنن.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان ده‌كرێت، جۆرێكه له پیلانگێڕیی؛ ڕوونیشی كرده‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسیی پێكهاته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته‌كان نییه، به‌ڵكوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هێزێكی سیاسییه.
ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی ئایاری 2024) دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد، بەپێی دەقی بڕیارەکە پێنج کورسییەکەی پێکهاتەکان بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمان و دهۆک دابەش دەکرێن.
پێشتر دادگەی فیدراڵیی بڕیاردا بوو ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەم بکاتەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بە بشتبەستن بەو بڕیارە کورسییەکانی بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کورستان‌دا دابەش کردبوو: هەولێر، 34 کورسی، سلێمانی 38، دهۆک 25 و هەڵەبجەش سێ کورسی.