ئارام نه‌جمه‌ددین: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنج كورسیی بۆ پێكهاته‌كان جۆرێكه له نادادپه‌روه‌ریی به‌رامبه‌ر به كورسیی گشتی

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و سته‌می پێشووی ئه‌و دادگه‌یه بوو؛ ده‌شڵێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنج كورسیی بۆ پێكهاته‌كان جۆرێكه له نادادپه‌روه‌ریی به‌رامبه‌ر به كورسیی گشتی.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 21ـی ئایاری 2024) ئارام نه‌جمه‌ددین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌ی فیدراڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و سته‌می پێشووی ئه‌و دادگه‌یه بوو به‌رامبه‌ر به ماف و كورسیی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان.
ئارام نه‌جمه‌ددین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕاستكردنه‌وه‌كه وه‌كوو پێویست و دادپه‌روه‌رانه نییه، به‌ڵام هه‌ڵوێستێكی مامناوه‌ندی وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن باسی له‌وه‌ش كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێنج كورسیی بۆ پێكهاته‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی مافی پێكهاته‌كانه، به‌ڵام هاوكات جۆرێكه له نادادپه‌روه‌ریی به‌رامبه‌ر به كورسیی گشتی، كه بریتییه له 100 كورسیی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان، جگه له كۆتای پێكهاته‌كان.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه، به پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی، كورسیی گشتیی بۆ پێكهاته‌كان ده‌ڕوات، واته كورسیی گشتی له پارێزگاكان كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه له سلێمانی له 38 كورسی ده‌بێته 36، له هه‌ولێر له 34 ده‌بێته 32، له دهۆك له 25 ده‌بێته 24 كورسی.
ئەمڕۆ (سێشەممە 21ـی ئایاری 2024) دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد، بەپێی دەقی بڕیارەکە پێنج کورسییەکەی پێکهاتەکان بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمان و دهۆک دابەش دەکرێن.
پێشتر دادگەی فیدراڵیی بڕیاری دابوو ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەم بکاتەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بە بشتبەستن بەو بڕیارە کورسییەکانی بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کورستان‌دا دابەش کردبوو: هەولێر، 34 کورسی، سلێمانی 38، دهۆک 25 و هەڵەبجەش سێ کورسی.