چوارچێوەی هەماهەنگی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ كاندیدای سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دژی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه و ڕێگه به كاندیدای دیكه‌ی پارتی ته‌قه‌دوم نادات.
عه‌لی ئەلبه‌نداوی، له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای كرد، داواكاریی پارتی ته‌قه‌دوم بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان له‌پێناو دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ كاندیدای سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م پرسه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لای ئه‌وان جێی گفتوگۆ نییه.
ئەلبه‌نداوی ئەوەشی خستە ڕوو، "هیچ ڕێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م هێزه سوونییه‌كاندا نییه، جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ڕێك بكه‌ون".
عەلی ئەلبەنداوی دەشڵێت: "ئه‌وان ڕێز له ده‌نگی په‌رله‌مانتاریان ده‌گرن و هه‌ر كاندیدایەكیان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژارد ئه‌وان قبووڵی ده‌كه‌ن، بۆیه له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن بیروبۆچوونه جیاوازه‌كانی نێوماڵی سووننه‌كان لێك نزیك بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ئه‌م پرسه له ئارادا نییه".