ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەر بڕە غازێک بەرهەم دێت، نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حکوومەتی هەرێم بفرۆشرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی ئایاری 2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، بەرهەمی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم (دانە غاز) تەرخانکراوە بۆ کەرتی کارەبا.
لە ڕوونکردنەوەکەشدا هاتووە، هەر بڕە غازێک کە بەرهەم بێت، نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ لایەنێک بفروشرێت .