دوای به‌فه‌رمیكردنی پشووی ڕۆژی غه‌دیر، سه‌در سوپاسی كورد و سووننه و پێكهاته‌كانی دیكه ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات ڕوو له مزگه‌وته‌كان بكه‌ن و نوێژی شوكرانه بكه‌ن بۆ به‌فه‌رمیكردنی پشووی ڕۆژی "غه‌دیر" له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، هاوكات ستایشی كورد و سوننه و پێكهاته‌كانی دیكه ده‌كات كه پشتیوانیان له پڕۆژه‌یاساكه‌یان كردووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی ئایاری 2024) موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا سوپاسی كورد و سوننه و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كرد كه ده‌نگیان به پڕۆژه‌یاسایه‌كیان دا بۆ به‌فه‌رمیكردنی ڕۆژی "غه‌دیر" له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
سه‌در ڕایگه‌یاندووه، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه له ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌شدار بوون و پشووی ڕۆژی غه‌دیریشی به جه‌ژنی عێراق و نیشتمان ناو بردووه.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داواشی له لایه‌نه‌گران و شیعه‌كان كردووه ڕوو له مزگه‌وته‌كان بكه‌ن و ملپێچی سه‌وز ببه‌ستن و دوو ڕكات نوێژی شوكرانه بۆ خوا بكه‌ن. گوتووشیه‌تی، ئه‌گه‌ر مزگه‌وتێك ڕێگه‌ی پێ نه‌دان، ده‌ستدرێژی مه‌كه‌نه سه‌ر و بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر جۆره تهقهكردنێكیشی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی ئایاری 2024) پەرلەمانی عێراق لەسەر کۆمەڵێک بابەت دانیشتنی ئاسایی خۆیی کرد، کە یەکێک لە کارنامەکانی دانیشتنەکەی، ڕۆژی غەدیر بکاتە پشووی فەرمی.
لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق، پشووی ڕۆژی غەدیر دەنگی لەسەردرا بەفەرمی کەوتە لیستی پشووە فەرمییەکانی عێراق.
ڕۆژی (سێشه‌ممه 14ـی ئایاری 2024) موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا داوای "نوێژی هەینیی یەکگرتوو"ـی کرد بۆ پشتیوانیی لە "جەژنی غەدیر" و بڕیاری گه‌لی عێراقی و زۆرینه‌ی میانڕه‌وی نیشتمانی به گشت پێكهاته‌كانییه‌وه.
ڕۆژی(هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) حازم ئه‌عره‌جی، وتارخوێنی نوێژی هەینی به كۆمه‌ڵ لە ناوچەی شوعله له به‌غدا ڕایگه‌یاند، داواكاری ناساندنی ڕۆژی غه‌دیر به جه‌ژنێكی ئیسلامی له لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داواكارییه‌كی ڕه‌وایه و 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د سادق سه‌دره‌وه پێشنیاز كراوه.
حازم ئه‌عره‌جی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌م داواكارییه داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری ئیسلامیی عێراقییه و لە قورئان و سوننەتەوە سەرچاوەی گرتووە.
ئه‌عره‌جی ئه‌م داواكارییه‌ی به داوكارییه‌كی باڵا ناو بردبوو و داوای لە نوێژخوێنان کرد پشتیوانی لێ بكه‌ن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، محه‌ممه‌د سادق سه‌در 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داوای له پسپۆڕان كرد مۆنۆمێنتێك بۆ جه‌ژنی غه‌دیر دروست بكه‌ن.
لای شیعه‌كان جه‌ژنی غه‌دیر به واتای ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب وه‌ك جێنشینی (خه‌لیفه)ـی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌می مسوڵمانان دێت. ئه‌مه‌ش لای سوننه‌كان ڕه‌ت كراوه‌یه، چونكه پێیان وایه له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی ئه‌بوبه‌كری سدیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عوسمانی كوڕی عه‌ففان یه‌ك ناگرێته‌وه.