دکتۆرە بینا هەڵکۆ: ئاژەڵی نەخۆشی تای خوێنبەربوون هیچ نیشانەیەکی پێوە دیار نییە

دکتۆرە بینا هەڵکۆ
دکتۆرە بینا هەڵکۆ

بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای دەکات، ئاژەڵی نەخۆش بە تای خوێنبەربوون، هیچ نیشانەیەکی پێوە دیار نییە، ئەگەر ببردرێتە پشکنینیش.

رۆژی چوارشەممە(22ـی ئایاری 2024)، دکتۆرە بینا هەڵکۆ، بەپرسی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی، پسپۆری پزیشکی کۆمەڵ بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون زوو چارەسەر وەرنەگرێت، ئەگەری دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانی زیاد دەکات، دەشڵێت، لەماوەی دوو بۆ 14 ڕۆژ نیشانەکانی تای خوێنبەربوون دەردەکەوێت، لە تا، شەکەتی و بێهێزیی و هێڵنجن و ڕشانەوە، دواتر قۆناغی خوێنبەربوون دەستپێدەکات بە دروستبوونی پەڵەی خوێن لەسەر جەستەی مرۆڤ، یاخود لەنێوچاوی، لە لووتی، کە خوێنبەربوو مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆش دروست دەبێت.

لەبارەی ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوون هەیە، دکتۆرە بینا گوتی، قەسابەکان بەرکەوتنی ڕاستەخۆیان لەگەڵ خوێن و گۆشتی ئاژەڵ هەیە و ئەگەر خۆیان نەپارێزن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکەیان هەیە، یاخود لەڕێگەی گەنەوە، هەروەها ئافرەتانی ماڵ کە دەستیان بریندار بێت لەکاتی لەتکردنی گۆشت، کارمەندی تەندروستیش ئەگەر باش خۆی نەپارێزێ، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە هەیە، بەڵام لە کەسێک بۆ کەسێک نەخۆشییەکە ناگوازرێتەوە، تەنها بە خوێن نەبێت.

ئەو پسپۆرە ئاشکرای کرد، ئەو ئاژەڵەی کە نەخۆشە هیچ نیشانەی پێوە دیار نییە،دەشڵێت، ئافرەتان لە کاتی لەتکردنی گۆشت دەستەوانە لەدەست بکەن و بە دەستی بریندار گۆشت لەت نەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا گۆشت بخەنە نێو بەفرگر بۆ چەند سەعاتێک، دواتر بەباشی بیکۆڵێنن.

دەشڵێت، لە وەرزی هاویندا گەنەکان زیاد دەکەن، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هاوبەشی هەوڵ دەدەین ڕێگریی بکەین لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

Fly Erbil Advertisment