ئاکرێ.. بەرگریی شارستانی پارێزگاریی لە گەنمی جووتیاران دەکات

K24 – ئاکرێ:

لەگەڵ هاتنی وەرزی دروێنەکردنی گەنم، لەلایەن پۆلیسی بەرگریی شارستانی ئاکرێ 20 تیمی ئاگرکوژێنەوە لە دەشتی نافکورێ جێگیرکراون، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە هەر حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە و زیانگەیاندن بە جووتیاران بکەن.

پۆلیسی بەرگریی شارستانی ئاکرێ لەگەڵ هاتنی وەرزی دروێنەکردنی گەنم 20 تیمی ئاگرکوژێنەوەی لە دەشتی نافکورێ جێگیر کردووە، ئامانجیشیان رێگریکردنە لە هەر حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە و بۆ ئەوەی ڕەنجی ساڵانەی جووتیاران بەهەدەر نەڕوات.

لەبەرانبەردا جووتیاران سوپاسی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەکەن، هاوکات داوا دەکەن خەڵک هاوکاری تیمەکان بکات، بۆئەوەی گەنم ڕادەستی سایلۆکان بکەن.