توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕووسی هۆشداری له به‌كارهێنانی سپلیت و ساردكه‌ره‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبێل ده‌دات

K24 - هەولێر:
سه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان به‌تایبه‌تی سپلیت ساردكه‌ره‌وه (ته‌بیرد)ـی ناو ئۆتۆمبێل له وه‌رزی هاویندا پێویستن و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه و دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رما و هه‌ستكردن به ئاسووده‌ییه‌كی زیاتری مرۆڤ ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر زیانه‌كانی و زێده‌ڕۆییكردن له به‌كارهێنانیان.
ماڵپه‌ڕی ڤێستی ڕوو (Vesti.ru) توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له لایه‌ن یه‌لینا مالینیکۆڤا، سەرۆکی بەشی ڤایرۆلۆجی لە ئەکادیمیای پزیشکی ڕووسیا ئاماده كراوه و تێیدا هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی ناعەقڵانی ئامێری سپلیت و ساردكه‌ره‌وه، چونکە مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ده‌كات.
یه‌لینا مالینیکۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ساردبوونەوە و کەمبوونەوەی پلەی گەرمی بەشدارن لە گەشەکردنی هەوکردنی بەکتریا، کە سەرچاوەی ئەو هەوکردنە ڕه‌نگه خودی ئامێره ساردكه‌ره‌وه و فێنككه‌ره‌وه‌كان بن.
مالینیکۆڤا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان به‌تایبه‌تی سپلیت و ساردكه‌ره‌وه (ته‌بیرد)ـی ناو ئۆتۆمبێل سەرچاوەی هەندێک جۆری هەوکردنن، نەک تەنیا لیجیۆنێلا، بەڵکوو ده‌بێته هۆی دروستبوون و ده‌ركه‌وتنی هەندێک ڤایرۆسیش.