وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در: به پشووكردنی ڕۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گه‌واهییه له‌سه‌ر كۆتاییهاتنی دیكتاتۆریه‌ت

K24 - هەولێر:
پیاوێكی ئایینی و سیاسیی شیعه كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ناسراوه، په‌یامێكی له باره‌ی په‌سندكردنی بۆنه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه وه‌ك پشووی فه‌رمی په‌سند كراون. له په‌یامه‌كه‌دا هێمای بۆ ڕۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كردووه و به فه‌رمی ناساندنی ئه‌و ڕۆژه و به پشووكردنی به گهوهیدهری كۆتاییهاتنی دیكتاتۆریه‌ت و نادادپهروهرییهكهی ناو بردووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی ئایاری 2024) ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، پیاوی ئایینی و سیاسیی شیعه‌ی عێراقی كه به وه‌زیری موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ناسراوه له په‌یامێكدا سوپاسی په‌رله‌مانی عێراقی كرد بۆ په‌سندكردنی چه‌ند ڕووداو و بۆنه‌یه‌ك وه‌ك پشووی فه‌رمی، كه یه‌كێكیش له‌وانه ڕۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بوو له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كرایه پشووی فه‌رمی.
ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی له په‌یامه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی: "به پشووكردنی ڕۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڵگه و شاهێده له‌سه‌ر له‌ناوچوون و كۆتاییهاتنی دیكتاتۆر و سته‌م و نادادپهروهرییهكهی، به‌و پێیه‌ی ئیتر هیچ شوێنێك له عێراقدا بۆ ئه‌و دیكتاتۆره و شوێنكه‌وتووانی نه‌ماوه."
ڕۆژی 16ـی ئاداری 1988، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ناوەندیی شاری ھەڵەبجە و دەوروبەری شارەکەیان بە گازی کیمیایی بۆمباران کرد و له ئه‌نجامدا زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی سڤیل شەھید و زیاتر لە دە هەزار ھاووڵاتیی دیکەیش بریندار بوون، کە تاوەکوو ئێستاش بەشێکیان بە دەست ئازارەکانییانەوە گرفتارن.