ئەمڕۆ تەرمی ئیبراهیم رەئیسی لە مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت

خەڵکی ئێران لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردوو
خەڵکی ئێران لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردوو

ئەمڕۆ تەرمی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران لە شوێنی لەدایک بوونی لە مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە(23ـی ئایاری 2024)، لەنێو ئاپۆرا و جەماوەری ئێران و نوێنەرانی ژمارەیەکی زۆری وڵاتان کە شاندی باڵای هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران لە شوێنی لەدایک بوونی لە مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت، پاش ئەوەی دوو رۆژی ڕابردوو تەواوی ئامادەکاریی بۆ ناشتنەکەی کرا.

ئیبراهیم رەئیسی تەمەن 63 ساڵە، رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لەگەڵ وەزیری دەرەوە و شەش لە ئەندامانی تیمەکەی، بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لەناوچەیەکی شاخاوی لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەیان گیانیان لەدەستدا، ئەوکاتەی لە مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەیەکی بەنداو لەگەڵ ئازەربێجان دەگەڕانەوە.

ئەو دیمەنانەی چەند رۆژێکە وەک مەراسیمی خەمباری لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ئێران دەبیندرێت ئەوەیە، خەڵکێکی زۆر ئاڵای ڕەشیان بەرز کردوەتەوە لەگەڵ بەرزکردنەوەی وێنەی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو، بەتایبەتیش لەنزیک مەنزڵگای ئیمام ڕەزا.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ، تەرمی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری کۆچکردووی دەرەوەی ئێران، لە مەرقەدی شا عەبدولعەزیم حەلحەسەنی لە باشووری تاران بەخاک دەسپێردرێت.

نوێنەرانی نزیکەی 60 وڵات لەمەراسیمی بەخاکسپاردنی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران ئامادە دەبن.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.

hhh

 

Fly Erbil Advertisment