به‌شار محه‌ممه‌د: زیادبوونی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له نه‌ینه‌وا زیادبوونێكی ئاساییه

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیادبوونی شێرپه‌نجه له نه‌ینه‌وا زیادبوونێكی ئاساییه و پێشبینی ده‌كرێت حاڵه‌ته‌كان زیاتر بن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) به‌شار محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، نه‌ینه‌وا كه‌مترین ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی تێدایه.
به‌شار محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كه له نه‌ینه‌وا "فیعلی" نییه، به‌ڵكوو ده‌ستنیشانكردنێكی جیهانییه و ساڵانه 120 بۆ 170 حاڵه‌تی نوێ زیاد ده‌بێت.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا باسی له‌وه‌ش كرد، هۆكانی تووشبوونی شێرپه‌نجه په‌یوه‌ندیی به بۆماوه‌یی و ژینگه و بابه‌تی دیكه‌وه هه‌یه و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش ئاسایین.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشی، وه‌كوو چۆن له‌دایكبوون ساڵانه ڕێژه‌ی هه‌یه، به هه‌مان شێوه شێرپه‌نجه‌ش ڕێژه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و حاڵه‌ته‌كه سروشتییه.