ئه‌مه‌ریكا مانۆره‌كانی چین له ده‌وروبه‌ری تایواندا به بێباكانه ناو ده‌بات

ئه‌مه‌ریكا داوا له چین ده‌كات سه‌باره‌ت به مانۆره‌كانی له ده‌وروبه‌ری تایواندا دان به خۆیدا بگرێت و ده‌ڵێت، ئه‌و مانۆرانهی چین بێباكانه‌یه و ده‌بێت ده‌ستیان لێ هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی، چین له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی تایواندا ده‌ستی به مانۆری بێباكانه كردووه و ده‌بێت ده‌ستیان لێ هه‌ڵبگرێت و دان به خۆیدا بگرێت، چونكه مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت دۆخی دوورگه‌كه ئاڵۆز بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) چین مانۆرێكی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری تایوان ده‌ست پێ كرد كه ئه‌و مانۆرانه وه‌ك سزایه‌كی توند داده‌نرێت له لایه‌ن حكوومه‌تی چینه‌وه بۆ سه‌ر لای چینگ تی، سه‌رۆكی نوێی تایوان هێزه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانی تایوان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وانگ وێنبین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای له هێزه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانی تایوان هۆشدارییه‌كانی په‌ككین به هه‌ند وه‌ربگرن و ڕایگه‌یاند، مانۆرهكانیان له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی تایبوان به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی تایوان هه‌ڕه‌شه‌كانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرن، سه‌ریان پان ده‌كرێته‌وه و خوێنیان ده‌ڕژێت.
وەزارەتی بەرگری تایوان لای خۆیەوە ئەو مانۆرانەی چینی به توندی سه‌ركۆنه کرد و بڵاوکردنەوەی "هێزی دەریایی و ئاسمانی و وشکانی بۆ بەرگریکردن لە ئازادی، دیموکراسی و سەروەری دوورگەکەی ڕاگەیاند."
ڕۆژی (شه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی نوێی تایوان به‌ڕێوه‌چوو و كه تێیدا لای چینگ به به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی 40.2%ـی ده‌نگه‌كان، سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا.
چین سه‌ركه‌وتنی لای چینگ به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ده‌بینێت، به‌و پێیه‌ی درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌كانی تسای ئین وینگه كه جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دوورگه‌ی تایوان ده‌كات و له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یشی له ساڵی 2016 به ده‌ست هێنا، چین هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ تایوان پچڕاند.
لای چینگ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له گوتارێكدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا ڕایگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی چین به‌رگری له خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
ڕۆژی (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) ژانگ شیاوگانگ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین هه‌ڕه‌شه‌ی له لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی تایوان كرد و و ڕایگه‌یاند، "له ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌دا تایوان ڕاده‌ماڵین".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاندووە "سوپای ڕزگاریخوازی گەلی چین لە هەموو کاتێکدا ئاستێکی بەرزی هۆشیاری دەپارێزێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی بڕیار بدات بۆ ڕاماڵینی تایوان به هه‌ر نرخ و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت.