نه‌ته‌وه یەکگرتووەکان داوای هێوركردنه‌وه‌ی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان چین و تایوان ده‌كات
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هێوركردنه‌وه‌ی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان چین و تایوان ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی چین ده‌ستی به مانۆرێكی سه‌ربازی كرد.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) ستیفان دوگاریک، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، له نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەرووی تایوان دەکەن.
ستیفان دوگاریک هه‌روه‌ها داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان كرد خۆیان لەو کارانە بەدوور بگرن کە گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی، چین له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی تایواندا ده‌ستی به مانۆری بێباكانه كردووه و ده‌بێت ده‌ستیان لێ هه‌ڵبگرێت و دان به خۆیدا بگرێت، چونكه مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت دۆخی دوورگه‌كه ئاڵۆز بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) چین مانۆڕێكی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری تایوان ده‌ست پێ كرد كه ئه‌و مانۆڕانه وه‌ك سزایه‌كی توند داده‌نرێت له لایه‌ن حكوومه‌تی چینه‌وه بۆ سه‌ر لای چینگ تی، سه‌رۆكی نوێی تایوان هێزه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانی تایوان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وانگ وێنبین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای له هێزه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانی تایوان هۆشدارییه‌كانی په‌ككین به هه‌ند وه‌ربگرن و ڕایگه‌یاند، مانۆڕهكانیان له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی تایبوان به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی تایوان هه‌ڕه‌شه‌كانیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرن، سه‌ریان پان ده‌كرێته‌وه و خوێنیان ده‌ڕژێت.
وەزارەتی بەرگری تایوان لای خۆیەوە ئەو مانۆڕانەی چینی به توندی سه‌ركۆنه کرد و بڵاوکردنەوەی "هێزی دەریایی و ئاسمانی و وشکانی بۆ بەرگریکردن لە ئازادی، دیموکراسی و سەروەری دوورگەکەی ڕاگەیاند."
ڕۆژی (شه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی نوێی تایوان به‌ڕێوه چوو و كه تێیدا لای چینگ به ڕێژه‌ی 40.2%ـی ده‌نگه‌كان، سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا.
چین سه‌ركه‌وتنی لای چینگ به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ده‌بینێت، به‌و پێیه‌ی درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌كانی تسای ئین وینگه كه جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دوورگه‌ی تایوان ده‌كات و له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یشی له ساڵی 2016 به ده‌ست هێنا، چین هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ تایوان پچڕاند.
لای چینگ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له گوتارێكدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا ڕایگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی چین به‌رگری له خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
ڕۆژی (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) ژانگ شیاوگانگ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین هه‌ڕه‌شه‌ی له لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی تایوان كرد و و ڕایگه‌یاند، "له ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌دا تایوان ڕاده‌ماڵین".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاندووە "سوپای ڕزگاریخوازی گەلی چین لە هەموو کاتێکدا ئاستێکی بەرزی هۆشیاری دەپارێزێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی بڕیار بدات بۆ ڕاماڵینی تایوان به هه‌ر نرخ و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت.