عادل باخه‌وان: كورد ده‌توانێت كارتی عێراق بۆ به‌هێزبوونی خۆی به‌كار بهێنێت

به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی به‌رهه‌می بڕیارێكی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه. ده‌شڵێت، كورد ده‌توانێت كارتی عێراق بۆ به‌هێزبوون له عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كار بهێنێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) عادل باخه‌وان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (ئێكس) كه له لایه‌ن كۆڤان عیززه‌ت له كوردستان24ـدا پێشكه‌ش ده‌كرێت، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاتانی زلهێزی دۆستی كوردیشی تێدایه، به‌ڵام ڕێگه به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی نادات، له كاتێكدا مافی ده‌وڵه‌تبوون بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، مافێكی ڕه‌وایه وه‌ك چۆن بۆ عه‌ره‌ب، تورك، فارس و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یش ڕه‌وایه.
عادل باخه‌وان ڕوونی كرده‌وه، گوتاری سیسته‌می نێودەوڵەتی كه دۆسته‌كانی كوردی تێدایه له 2003ـوه له باره‌ی چاره‌نووس و ئایینده‌ی كورد، هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر "كوردستانێكی به‌هێز له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا" كردووه‌ته‌وه، به‌و مانایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نایه‌وێت كورد له عێراق جیا ببێته‌وه، كه ئه‌م واقیعه پێچه‌وانه‌ی خواستی نهتهوهیییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی بڕیاری عێراق نه‌بووه، به‌ڵكوو له ساڵی 1991ەوە به‌رهه‌می بڕیارێكی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، پاشان له 2003ـدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و قه‌واره فیدراڵه به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌كاندا ده‌سه‌پێنێت و له ده‌ستووردا ده‌چه‌سپێندرێت.
عادل باخه‌وان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد له دوای 2003ـدا عێراقی نوێی دروست كرده‌وه و بوو به خاوه‌نی بڕیار له به‌غدا، به‌ڵام مایه‌ی تێڕامانه له 2024ـدا عه‌ره‌به‌كان به‌تایبه‌تی شیعه‌كان وه‌ك میوان له كورد ده‌ڕوانن!
ناوبراو پێی وابوو، هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌هێزتر بێت، پێویست ده‌كات له یه‌ك كاتدا شه‌رعیه‌تی عێراقی و شه‌رعیه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كار بهێنێت. ڕوونیشی كرده‌وه، كورد دوای سه‌ده‌یه‌ك له شه‌ڕ و جینۆساید و كیمیاباران و له‌ناوبردن، ده‌توانێت كارتی عێراق بۆ به‌هێزبوون له عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كار بهێنێت.