ژاپۆن به چوار هه‌زار سه‌رباز به‌شداری له مانۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

فه‌رمانده‌یی یەکگرتووی هێزەکانی به‌رگریی ژاپۆن ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ند هه‌زار سه‌رباز و چه‌ند سه‌د ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له مانۆره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له زه‌ریای هێمن به‌شداری پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) فه‌رمانده‌یی یەکگرتووی هێزەکانی به‌رگریی ژاپۆن ڕایگه‌یاند، نزیکەی چوار هەزار سەرباز و 200 ئۆتۆمبێلی سەربازی له مانۆره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له زه‌ریای هێمن كه به مانۆری (قه‌ڵغانی ئازای ئه‌مه‌ریكا -2024) ناسراوه، به‌شداری پێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئامانجی مانۆرەکان بەهێزکردنی تواناکانی ئۆپەراسیۆنی یەکگرتووی هاوپەیمانی ژاپۆن و ئەمریکایه به‌تایبه‌تی بۆ ڕێگری‌کردن له هه‌ر جووڵه و ئۆپه‌راسیۆنێكی ئامانجدار له ناوچه‌كه و فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیماندا، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و سەقامگیریی ژاپۆن لە ناوچەکەدا.
فه‌رمانده‌یی یەکگرتووی هێزەکانی به‌رگریی ژاپۆن ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، مانۆرەکان لە 7ـی حوزەیران دەست پێ دەکات و تا 18ـی حوزەیران لە پێنج شوێنی جیاوازدا بەردەوام دەبێت.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی یەکگرتووی هێزەکانی به‌رگریی ژاپۆن، مانۆره‌كان له هه‌ر یه‌ك له بنکە ژاپۆنییەکان و ئەمه‌ریکییەکان، لە ئاو و ئاسمانی ژاپۆن و فلیپین، بنکە ئەمه‌ریکییەکان لە هاوای و گوام، و لە نزیک دوورگەکانی ماریانای باکوور و پالاو به‌ڕێوه ده‌چن.