ڕێدیر سلێمان: له كابینه‌ی نۆیه‌مدا زیاتر له 300 پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبان له سنووره‌كانی دهۆك جێبه‌جێ كراوه

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا 312 پڕۆژه‌ی ڕێگه‌وبان له سنووره‌كانی دهۆك جێبه‌جێ كراوه؛ ده‌شڵێت كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی سنووره‌كه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) ڕێدیر سلێمان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كاری به‌رده‌وامیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڕێگه‌وبان له‌ناو شار و شارۆ چكه و گونده‌كانی سنووره‌كه‌یان زیاتر پێش بخه‌ن و پتر خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ن.
ڕێدیر سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پلانی جیددیان هه‌بووه بۆ پێشخستنی ڕێگه دووسایده‌كانی نێوان دهۆك و قه‌زا و پارێزگاكان به‌تایبه‌ت هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و مووسڵ.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دهۆك گوتیشی، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا گرنگییه‌كی زۆر به پڕۆژه‌كانی ڕێگه‌وبان دراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه، كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نێوان شار، شارۆچكه و شاره‌دێكان له‌گه‌ڵ گونده‌كان زیاتر پێش بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان زیاتر ڕوو له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان بكه‌ن.
گوتیشی، 19 پڕۆژه‌ی له‌م شێوه‌یه له ساڵی 2020ـدا جێبه‌جێ كراوه، كه 53 گوند لێیان سوودمه‌ند بوونه، هاوكات 81 پڕۆژه له ساڵی 2021 جێبه‌جێ كراوه و 220 گوندی سوودمه‌ند بوونه، 73 پڕۆژه‌ی دیكه له ساڵی 2022 و 2023 جێبه‌جێ كراوه و 160 گوند سوودمه‌ند بوونه.