زه‌وی خزانێك له پاپوا گینیای نوێ، كاره‌ساتی مرۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه

کاربەدەستانی خۆجێی پاپوا گینیای نوێ ئاماژه به خزانی زه‌وی ده‌كه‌ن له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یان، كه له ئه‌نجامدا سه‌دان كه‌س مردوون و سه‌دان خانوو و باڵه‌خانه‌یش ژێر خۆڵ كه‌وتوون.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) کاربەدەستانی خۆجێی پاپوا گینیای نوێ ڕایانگه‌یاند، خزانی زه‌وی له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی ویلایەتی ئینگا ڕووی داوه كاتێك هاووڵاتییانی ناوچه‌كه له خه‌ودا بوونه.
کاربەدەستانی خۆجێی پاپوا گینیای نوێ له‌م باره‌وه گوتوویانه، كاره‌ساته‌كه شەش شارۆچکەی ویلایەتی ئینگای گرتەوە و له ئه‌نجامدا سه‌دان كه‌س و خانوو كه‌وتوونه‌ته ژێر خۆڵ و ژماره‌یه‌كی زۆر مردوون.
پیتەر ئیپاتاس، پارێزگاری ویلایەتی ئینگا ڕایگەیاندووە، کارەساتەکە "زیانێكی زۆری مرۆیی و ماددی"ـی بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به مردنی سه‌دان كه‌س ده‌كه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، ڕووداوه‌كه كاره‌ساتێكی بێوێنه‌یه. گوتیشی، تیمه فریاگوزارییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی فریای دانیشتووانه‌كه بكه‌ون.