سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌چێته ئیمارات و له ئه‌بو زه‌بى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ردوو سه‌رۆك زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.