باسم عه‌وادی: یۆنامی له پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هاوكار بووه
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق شێوازی نوێی كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاشكرا ده‌كات، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌ركی یۆنامی له ڕووی سیاسییه‌وه كۆتایی پێ دێت؛ ده‌شڵێت، یۆنامی له پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و دۆسیه‌ی كه‌ركووك و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه هاوكار بووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 ئه‌ركی یۆنامی له عێراق كۆتایی پێ دێت و دوا ئه‌ركیش چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت كه بڕیار وایه له تشرینی دووه‌می ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای حكوومه‌ت عێراقه.
باسم عه‌وادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 دوا واده ده‌بێت بۆ مانه‌وه‌ی یۆنامی له عێراق و ئه‌ركه‌كه سیاسییه‌كه‌ی كۆتایی پێ دێت، ئه‌گه‌ریش هه‌یه بۆ پرسه‌كانی وه‌كوو ژینگه و كه‌شوهه‌وا و پرسی دیكه سوود له تواناكانی وه‌ربگیرێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی بوونی له عێراق هه‌بێت.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، یۆنامی له ماوه‌ی ئه‌ركه‌كانیدا له چه‌ندان دۆسیه‌دا هاوكاریی عێراقی كردووه به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و دۆسیه‌ی كه‌ركووك و ململانێی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و پێكهێنانی په‌رله‌مانی عێراق و چه‌ند دۆسیه و پرسێكی دیكه.
ڕۆژی 10ـی ئایاری 2024، عه‌باس كازم عوبه‌ید، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ناوی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، له به‌شێكیدا هاتبوو: "شانازی زیاترم هەیە کە داوا بکەم ئەم نامەی ئێستا و هاوپێچەکەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش هاوبەش بکرێت و وەک بەڵگەنامەیەکی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاوبکرێتەوە، كه له نامه هاوپێچهكهدا هاتووه، داوا له یونامی ده‌كرێت، له به‌رواری 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 كۆتایی به ئه‌ركه‌كانتان له عێراق بهێنن و ته‌واوی دۆسییه‌كان ڕاده‌ستی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق بكرێته‌وه."
له نامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، حكوومه‌تی عێراق هه‌موو هاوكارییه‌ك له پێناو به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كات.
رۆژی 6ی شوباتی 2024، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)، گوتارێکی تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکێش کرد و ڕایگەیاند، لە کۆتایی مانگی ئاداری 2024 بەشێوەیەکی فەرمی پۆستەکەم جێ دەهێڵم.