سه‌در داوا له شاعیران و خۆشنووسان ده‌كات به شاكاره‌كانیان 'جه‌ژنی غه‌دیر' به‌رز ڕابگرن

سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوا له شاعیران و خۆشنووسان ده‌كات به شاكاره‌كانیان "جه‌ژنی غه‌دیر" به‌رز ڕابگرن؛ ده‌شڵێت ڕۆژی جه‌ژنی قوربان شاكاری تابلۆ و ده‌قه شیعرییه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له نووسراوێكدا داوای له شوێنكه‌وتووانی "ئه‌هلی ویلایه" كردووه له ڕۆژی جه‌ژنی غه‌دیردا سه‌ردانی مه‌زاری عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب بكه‌ن و به‌ڵێن و به‌یعه‌ت نوێ بكه‌نه‌وه.
موقته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها داوای له شاعیران و خۆشنووسان كردووه به شاكاره‌كانیان "جه‌ژنی غه‌دیر" كه "گه‌وره‌ترین جه‌ژنی خودایه" به‌رز ڕابگرن. ده‌شڵێت ڕۆژی جه‌ژنی قوربانیان دیاری كردووه بۆ وه‌رگرتنی شاكاری تابلۆ و ده‌قه شیعرییه‌كانیان، كه نابێت له 25 به‌یت كه‌متر بێت و نابێت هێرشی بۆ سه‌ر هیچ كه‌س له ڕابردوو و ئێسته تێدا بێت.
ڕۆژی (چوارشه‌ممه 22ـی ئایاری 2024) پەرلەمانی عێراق لەسەر کۆمەڵێک بابەت دانیشتنی ئاسایی خۆیی کرد، کە یەکێک لە کارنامەکانی دانیشتنەکەی، ڕۆژی غەدیر بکاتە پشووی فەرمی.
لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق، پشووی ڕۆژی غەدیر دەنگی لەسەردرا بەفەرمی کەوتە لیستی پشووە فەرمییەکانی عێراق.
ڕۆژی (چوارشه‌ممه 22ـی ئایاری 2024) موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا سوپاسی كورد و سوننه و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كرد كه ده‌نگیان به پڕۆژه‌یاسایه‌كیان دا بۆ به‌فه‌رمیكردنی ڕۆژی "غه‌دیر" له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
سه‌در ڕایگه‌یاندبوو، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه له ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌شدار بوون و پشووی ڕۆژی غه‌دیریشی به جه‌ژنی عێراق و نیشتمان ناو بردووه.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داواشی له لایه‌نه‌گران و شیعه‌كان كرد، ڕوو له مزگه‌وته‌كان بكه‌ن و ملپێچی سه‌وز ببه‌ستن و دوو ڕكات نوێژی سوپاسگوزاری بۆ خوا بكه‌ن.
ڕۆژی(هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) حازم ئه‌عره‌جی، وتارخوێنی نوێژی هەینی به كۆمه‌ڵ لە ناوچەی شوعله له به‌غدا ڕایگه‌یاند، داواكاری ناساندنی ڕۆژی غه‌دیر به جه‌ژنێكی ئیسلامی له لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داواكارییه‌كی ڕه‌وایه و 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د سادق سه‌دره‌وه پێشنیاز كراوه.
حازم ئه‌عره‌جی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌م داواكارییه داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ری ئیسلامیی عێراقییه و لە قورئان و سوننەتەوە سەرچاوەی گرتووە.
ئه‌عره‌جی ئه‌م داواكارییه‌ی به داوكارییه‌كی باڵا ناو بردبوو و داوای لە نوێژخوێنان کرد پشتیوانی لێ بكه‌ن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، محه‌ممه‌د سادق سه‌در 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داوای له پسپۆڕان كرد مۆنۆمێنتێك بۆ جه‌ژنی غه‌دیر دروست بكه‌ن.
لای شیعه‌كان جه‌ژنی غه‌دیر به واتای ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب وه‌ك جێنشینی (خه‌لیفه)ـی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌می مسوڵمانان دێت. ئه‌مه‌ش لای سوننه‌كان ڕه‌ت كراوه‌یه، چونكه پێیان وایه له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی ئه‌بوبه‌كری سدیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عوسمانی كوڕی عه‌ففان یه‌ك ناگرێته‌وه.