ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا: له پێنج مانگی ڕابردوودا 60 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كۆیه‌یان كردووه

به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری كۆیه ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌شتیاریی له كۆیه به‌ده‌ر نییه له‌و پێشكه‌وتنه‌ی ئه‌و بواره به‌گشتی له هه‌رێمی كوردستان به خۆوه‌ی بینیوه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری كۆیه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری به بواری گه‌شتیاری داوه و وه‌ك یه‌كێك له سێكته‌ره گرنگه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گه‌شتیاری له كۆیه به‌ده‌ر نییه له‌و پێشكه‌وتنه‌ی ئه‌و بواره به‌گشتی له هه‌رێمی كوردستان به خۆوه‌ی بینیوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری كۆیه باسی له‌وه‌ش كرد، سێ سه‌د و حه‌وت هه‌زار گه‌شتیار له ساڵی 2023ـدا سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی شارۆچكه‌ی كۆیه‌یان كردووه.
ناوبراو گوتیشی، له سه‌ره‌تای ساڵی 2024 تاوه‌كوو 1ـی ئایار، 60 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی كۆیه‌یان كردووه و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ژماره‌كه تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م مانگه بۆ 100 هه‌زار به‌رز ده‌بێته‌وه.