سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئیمارات کۆدەبنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەلایەن خەلیفە شاهین، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کونسوڵی گشتی ئیمارات پێشوازی لێ‌کرا.
هێمن دەلۆ پەیامنێری کوردستان24، لە ئیمارات ڕایگەیاند، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە بەکاتی هەولێر، لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نه‌یان سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە".
دەشڵێت: " لە دیدارەکەدا پرسە سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و بازرگانیەکان، هەروەها پرسی وزەش تاوتوێ دەکرێت".
ئیمارات پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بەتایبەت لەبواری وەبەرهێنان، کە دوو کۆمپانیای گەورەی ئیمارات لە بواری وزە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی ئایاری 2024) بڵاویکردبووەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌چێته ئیمارات و له ئه‌بو زه‌بى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ردوو سه‌رۆك زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.