ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان نێچيرڤان بارزانى و محە‌ممه‌د بن زايد

K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە و، هەردوولا جەختیان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاريكاريى وزه‌دا كرده‌وه.
ئەمڕۆ هەینی (24ـی ئایاری 2024) ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌بوزه‌بى له‌لايه‌ن شێخ محەممەد بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه، پێشوازى لێكرا.
لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوانیان په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدايان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاريكاريى وزه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تايبه‌تى له پرۆژه‌كانى ژێرخان و په‌ره‌پێداندا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات، ده‌رباره‌ى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانيشى، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌مه‌لايه‌نه‌ى وڵاتان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕێگرى له فراوانبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كان.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
رۆژی هەینی (24ـی ئایاری 2024) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەلایەن خەلیفە شاهین، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کونسوڵی گشتی ئیمارات پێشوازی لێ‌کرا.
ئیمارات پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بەتایبەت لە بواری وەبەرهێنان، کە دوو کۆمپانیای گەورەی ئیمارات لە بواری وزە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.