چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ وه‌رزی دروێنه‌ ده‌رچوو و داواش ده‌كرێت جووتیاران پێوه‌ی پابه‌ند بن

ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ جوونیاران بۆ كاتی دروێنه‌ ده‌رده‌چێت و داواش ده‌كرێت پێوه‌ی پابه‌ندبن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌ جووتیاران ده‌كات، له‌ كاتی دروێنه‌ خۆیان له‌كاره‌ساتی نه‌خوازراو بپارێزن و پابه‌ندیی رێنماییه‌كان بن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتتی و خۆپاراستن له‌ كاره‌ساتی نه‌خوازراو، به‌ر له‌ پرۆسه‌ی دروێنه‌ پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ بن:

یه‌كه‌م: پێویسته‌ ئامێری ئاگر كوژێنه‌وه‌ له‌نێو ده‌ڕاسه‌كاندا هه‌بێت.

دووه‌م: نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیم کردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت .

سێیه‌م: پێویسته‌ شوفێرانی ده‌ڕاسه‌ ئاگاداری هێڵه‌كانی كاره‌بای ناو كێڵگه‌كانیان بن.

چواره‌م: چاككردنی رێگه‌ی نێوان توخوبه‌كان و رێگه‌ی چوون بۆسه‌ر زه‌وییه‌كان، بۆ گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی.

پێنجه‌م: پێویستە هەر دەڕاسەیەک  بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت، لە کاتی ئیش کردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک، بتوانن بە زووترین کات كۆنترۆڵی بكات.

شه‌شه‌م:  شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بە دوربگرن لە جگەرە کێشان ئەگەر کێشای نابێت پاشماوه‌كه‌ی فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان .

حه‌وته‌م: هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگری شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر .

تەلەفۆنی بەرگری شارستانی: (115) و (125)

تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف): (122)

Fly Erbil Advertisment